پێشمەرگە و هاوپەیمانان گورزی گەورەیان لە داعش وەشاند

پێشمەرگە و هاوپەیمانان گورزی گەورەیان لە داعش وەشاند
هێزەكانی پیشمەرگە و فڕۆكە ‌جەنگییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان‌ ئەمڕۆ بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری باشیك بۆردومان كرد و چەند تیرۆریستێكیان كوشت.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ رایگەیاند: "رۆژی شەممە هێزەكانی پیشمەرگە و‌ فڕۆكە ‌جەنگییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان‌ چەند مۆڵگە و بنكەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە شارەدێی باشیكدا بۆردومان كرد و زیانێكی باشیان بە تیرۆریستان گەیاند".

(مەموزینی) وتیشی، بەپێی زانیاریەكان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 16 تیرۆریستی داعش كوژراون و 8 تیرۆریستیش بریندار بوون، جیالەوانەش 4 ئۆتۆمبێلی جۆری پیكابیش سووتێنراون.
Top