16 داعشی دیكه‌ له‌ باشیك كوژران

16 داعشی دیكه‌ له‌ باشیك كوژران
هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ و فڕۆكه‌ ‌جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان‌ ئه‌مڕۆ بنكه‌ و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان له‌ سنووری باشیك بۆردومان كرد و کۆمەڵە تیرۆریستێکیان کوشت.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینی) گوتی: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ و‌ فڕۆكه ‌جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان‌ چه‌ند مۆڵگه‌ و بنكه‌یەکی تیرۆریستانی داعشیان له‌ شاره‌دێی باشیكدا بۆردومان كرد و زیانێكی باشیان به‌ تیرۆریستان گه‌یاند".

(مه‌موزینی) دەڵێ، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ لامانه‌ 16 تیرۆریستی داعش كوژران و 8 تیرۆریستیش بریندار بوونه‌ له‌گه‌ڵ 4 ئۆتۆمبێلی جۆری پیكابیش سووتێنران.
Top