بڕیاره سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى پێنج لایه‌نه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له سلێمانى بكرێت . سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ شه‌ممه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكرێت و بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه له شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى هه‌ر پێنج لایه‌نى پارتى ، یه‌كێتى ، گۆڕان ، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له شارى سلێمانى بكرێت سه‌باره‌ت به پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و گه‌یشتن به سازان و رێككه‌وتن .
دوێنێ هه‌ینى له شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه كرا كه سێیه‌م كۆبوونه‌وه بوو له ماوه‌ى ئه‌و پێنج رۆژه‌دا ده‌كرێت . له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێدا ژماره‌یه‌ك راوێژكاری یاسایی به‌شدار بوون كه لایه‌نه به‌شداره‌كان به ئه‌رێنییان وه‌سفكرد.