قاسم سولێمانی لە عێراق پیاسە دەکات
لە گەڕانەکەی سولێامانی بەناو شاری کەربەلا، ژمارەیەک فەرماندەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی یاوەریان دەکرد، لەوانەش جەمال جەعفەری پەرلەمانتاری پێشووی عێراقی کە بە (ئەبو مەهدی موهەندیس) یش دەناسرێت.
لە پیاسەکەی بە کەربەلا، فەرماندەی سوپای قودس، سەردانی مەزارگەی ”ئیمام حسێن“ی کرد لە شارەکە، هەروەک سەردانی بازاڕی میللی شارەکەشی کرد، کە ئاپۆرەیەکی فراوانی خەڵکی لە دەوری کۆببوونەوە، ئەوەش وەک نمایشی ئێرانی لەو شارە لێکدرایەوە.
ئەو سەردانەی سولێمانی بۆ عێراق، دوای سەردانە نهێنییەکەی دێت بۆ مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، کە وابڵاوکرایەوە لەگەل بەرپرسانی باڵای رووسیا کۆبووەتەوە، لەوانەش ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە.
باسنيوز
