یوسف محەممەد هەرێمی کوردستانی لە شەڕی نێوخۆیی نزیک کردەوە

یوسف محەممەد هەرێمی کوردستانی لە شەڕی نێوخۆیی نزیک کردەوە
سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێیوایە، کە سەرۆکایەتی پەرلەمان ”غەڵەتێکی ستراتیژی“ی کردووە و کوردستانی لە شەڕی نێوخۆیی و دوو ئیدارەیی نزیک کردەوە.

غازی سەعید، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە پارێزگای دهۆک، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، کە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە دوو شێوە چارەسەر دەکرێت (یاسایی و سیاسی)، دەبێت ”رەهەندە سیاسییەکانی لە دەرەوە پەرلەمان چارسەر بکرێت“ و دواتر ”رێکاری یاسایی بۆ ببینرێتەوە“.

غازی سەعید باسی لەوەکردووە، کە هەوڵدان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە رۆژی 19ـی ئاب لەلایەن یوسف محەممەد و فەخرەدین قادر، سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان، غەڵەتی ستراتیژی“یە و پێیوایە، لە ئەگەری تواوبوونی نیسابی یاسایی لەو کۆبوونەوەیە، نیسابی قانوونی تەواو ببوایە، ئەوکاتە ”رێککەوتنی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان ھەڵدەوەشاوە و کوردستان لەت لەت دەبوو و شەڕی نێوخۆیی و کێشەی گەورەتر دروست دەبوون”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئامادەنەبوونی پێنج پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 19ـی ئاب، بە بڕیاری سەرکردایەتیی یەکگرتوو دەزانێت، کە ”ئێمە لە 13ـی حوزەیران لە سەرکردایەتی، بڕیارمان دا کە پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم بە سازان چارەسەر بکرێت و لەو رۆژەوە و تاوەکو ئێستا ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەن” و رەتی دەکاتەوە هەڕەشەیان لێکرابێت.

غازی سەعید لەو بڕوایەدایە، کە بەشداریی نەکردنی ئەو پێنج پەرلەمانتارەیان، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، چونکە ”جەماوەری کوردستان لە ھەڵوێستەکان تێدەگات و ھوشیاری سیاسیان بەرزە“.










باسنيوز
Top