وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا : كورده‌كان له سوریا و عیراق هێزێكی زه‌مینی به‌هێزن
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌و وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "كورده‌كان له سوریا و عیراق هێزێكی زه‌مینی به‌هێزن و ده‌توانن ناوچه‌ی زیاتر ئازاد بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له پارێزگاریكردنی ئه‌و ناوچانه".
هاوكات ده‌رباره‌ی روسیا، كارته‌ر وتی: "روسیا هه‌ڕه‌شه‌ی بوونی خستووه‌ته‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان".
وتیشی: "روسیا به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك ڤلادیمیر پوتن له زۆر رووه‌وه وه‌ك نه‌یار مامه‌ڵه ده‌كات، ئه‌مه‌ش شێوازێكی نوێیه و پێویسته خۆمانی له‌گه‌ڵ بگونجێنین و رووبه‌ڕووی ببینه‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دوای ئه‌و هۆشدارییانه دێت كه له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه له میانی دانیشتنی لیژنه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به كۆنگرێسی ئه‌مریكی دران وه‌ك لێدوانه‌كانی جۆزێت دۆنفۆرد سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا كه وتی: "كاتێك باسی ده‌وڵه‌تێك بكرێت كه هه‌ڕه‌شه له بوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات ئه‌وه روسیایه، گه‌ر له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی وردببنه‌وه، تێبینی ده‌كرێت كه هه‌ڕه‌شه‌یه".
خه‌ندان
