لیژنەی نوسینەوەی دەستور بە فەرمی داوایانكرد 3 مانگیان بۆ درێژبكەنەوە

لیژنەی نوسینەوەی دەستور بە فەرمی داوایانكرد 3 مانگیان بۆ درێژبكەنەوە
فرسەت سۆفی‌، ئەندامی‌ لیژنەی‌ نووسینەوەی‌ دەستوور لەپشكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، دەڵێت: ڕۆژی 5 شەممە 20/8/2015 بەفەرمی داوایان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆئەوەی‌ سێ مانگیان بۆدرێژبكەنەوە، تەئكیدیش دەكاتەوە بەر لەو وادەیە تەواوی‌ ماددەكان یەكلا دەكرێنەوەو دەستووریش ئامادە دەبێت.

فرسەت سۆفی،‌ ڕایگەیاند: دوای‌ سێ مانگ لەبەردەوام بوون و كاركردن لە نووسینەوەی‌ دەستوور ئەمڕۆ بەفەرمی‌ داوایان لە سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی كوردستان كردووە سێ مانگی‌ ترمان بۆدرێژبكەنەوە، تا دەستورەكە ئامادە بكەین.

وتیشی: ئەوان بەر لەتەواوبوونی‌ ئەو ماوەیە دەستور ئامادە دەكەن و پێویستییان بە 45 ڕۆژی‌ ترە، بەڵام بۆیە داوای‌ سێ مانگیان كردووە تا جارێكی‌ تر پێویستیان بەدرێژكردنەوەی‌ ماوەكە نەبێت.

ئەندامەكەی‌ لیژنەی‌ نووسینەوەی‌ دەستوور، ڕوونیشیكردەوە: تا ئێستا 74ماددەیان نوسیوەتەوە، بەڵام پرسی‌ ئاین لە دەستوورو پێكهاتەكانی‌ تر كێشەیەكی‌ بچوكیان ماوەو ئەوانیش كۆتاییان دێت.
Top