وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری: ھیچ مووچەیەک نافەوتێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری: ھیچ مووچەیەک نافەوتێت
لە راگەیندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژە بەوە دەکات کە بەھیچ جۆرێک وەزارەت لێدوانی نەداوە سەبارەت بە فەوتانی مووچەی مانگی حوزەیران ..


ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە ..

لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن لەسەر زاری بەندە بڵاو کراوەتەوە کە مووچە خۆران ئەم مانگە بە تەمای مووچە نەبن، ئەم لێدوانە شێوێندراوە و لێدوانی وامان نەداوە، تەنھا وتومانە کە بڕی (٧٥) ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر حسابی بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

ھەروەھا رۆژی یەک شەممە ٢٣/٨/٢٠١٥ بە وەزارەتی پێشمەرگە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش.

ئەحمد عبدالرحمن
وتە بێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری
Top