یەکگرتوو لە هەڵەبجە دژی تەقەکردن لەبارەگاکەیان سکاڵا تۆمار دەکات
کادر و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەشاری هەڵەبجە، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی تەقەکردن لەبارەگای مەڵبەندی 5ی حیزبەکەیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوایان لە هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە کرد ئاسایشی بارەگاکانیان و گیانی لایەنگرانیان بپارێزن و رووداوی لەوجۆرە دووبارە نەبنەوە.
بەگوتەی بەرپرسانی یەکگرتوو، گرتەی کامێراکانی چاودێرییان داوەتە دەزگا ئەمنییەکان و داوای یاساییان تۆمارکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە.
کاژێر 10:30 خوولەکی شەی 19ی ئاب لە ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا دەبڵ کابینەوە تەقە لە مەڵبەندی 5 ی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرا لە هەڵەبجە.
زمناكۆ عه‌لی، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 5 ی یه‌كگرتوو له هه‌ڵه‌بجه ئەوکاتە بەرووداوی راگەیاند: " پێشتر هیچ هەڕەشەیەكمان لێ نەكراوە، به كارێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراویشی نازانین و پێده‌چێت هه‌ر كارێكی سه‌رپێی بێت. یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانیش له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به‌م بارودۆخه‌ی ئێستای باشووری كوردستانەوە هەبێت".
رووداو
