ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ده‌كرێت

 ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ده‌كرێت
نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ‌، ئه‌مڕۆ 20ی ئاب كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئەنجامدەدرێت.

د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ‌و نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئه‌مڕۆ 20ی ئاب كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لە بارەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت ‌و گوتی "ره‌نگه‌ هه‌ر له‌هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا بێت".

ئه‌و نەیشارده‌وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گله‌یی ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی " له‌كاتێكدا رێكه‌وتبوون دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی‌ په‌رله‌مان نه‌كرێ‌‌و دوابخرێ‌، كه‌چی كۆبوونه‌وه‌ هه‌ر كرا و به‌و رێكه‌وتنه‌وه‌ پابه‌ند نه‌بوون".

شەوی چوارشەممە تا کاژێر 6ی بەیانی کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمریکا ئەنجامدرا و رێککەوتن کە کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە کرا و، بە هۆی ئەوەی رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو نەبوو، کۆبوونەوەکە هەڵگیرا.







رووداو
Top