پارتی پڕۆژه‌كه‌ی داوه به لایه‌نه‌كان.. ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌ی باڵایش ساز ده‌درێ
بڕیارە دوای كۆبوونەوەی 16 لایەنە سیاسییەكە كە لە سه‌عات 06:30 خولەكی ئەمشەو لە شاری هەولێر دەستی پێكردووە و تاوەكو ئێستا لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، كۆبوونەوەیەكی پێنجقۆڵی لەنێوان لایەنە بەشدارەكانی حكوومەت ئەنجام بدرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی 'رووداو' بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری كۆبوونەوەكە دەكات و شاندێكی بزووتنەوەكەیش لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكە بەڕێكەوتوون.
لەبارەی كۆبوونەوەی 16 لایەنە سیاسییەكەش كە نوێنەرانی ئەمه‌ریكا و بەریتانیا و نەتەوە یەكگرتووەكانیش بۆ ماوەیەك تێیدا بەشدار بوون، بەڵام دواتر كۆبوونەوەكەیان جێ هێشت.
وه‌ها بڕیاره كه سه‌رباری چوار پڕۆژه‌كه‌ی چوار لایه‌نه‌كه‌ی نێو په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش له كۆبوونه‌وه‌كاندا بخرێته سه‌ر مێزی دانوستان.
پرۆژه‌كه كه به ناوى "سازان و رێككه‌وتن" پێشكه‌ش كراوه به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كردووه.
له پڕۆژه‌كه‌دا ئاماژه دراوه كه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رێك بخرێنه‌وه و ماوه‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆئه‌وه‌ی تێیدا لایه‌نه‌كان بگه‌نه كۆده‌نگی له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌پێشنیازكراوه‌كه، سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستان په‌رله‌مانییه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پۆسته‌كه‌یدا تاوه‌كو ده‌ستپێكردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كه بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى شووراى هه‌رێمى كوردستانیش پشتیوانى له‌وه ده‌كات.
هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تىیه‌كه‌ی هه‌رێم.
پرۆژه‌كه هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه كۆده‌نگى له‌سه‌ر شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام، ئه‌م پرسه بخرێته به‌رده‌م خه‌ڵكى كوردستان بۆ راپرسى).
له خاڵێكى دیكه‌دا هاتووه، دواى چاره‌كردنى شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و رێكخستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان، پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان به‌وپێیه رێك بخرێ و ئاماده بكرێ بۆ راپرسى به‌لاى كه‌مه‌وه شه‌ش مانگ پێش هه‌ڵبژاردن.
هه‌ر له پرۆژه‌كه‌دا هاتووه ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسیى پێكبێت له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى حكوومه‌تى جێگره‌كانیان له‌گه‌ڵ شه‌خسى یه‌كه‌مى لایه‌نه‌كانى به‌شدار له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌كانى توركمان و كلدان سریان ئاشوورى.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشانى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌كات له ئه‌نجووومه‌نى باڵاى سیاسى له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌ر و چاودێرى ئه‌و مه‌له‌فانه ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌م : چاره‌سه‌رى ئایسه‌وارى دوو ئیداره‌یى
دووه‌م : یه‌كخستنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان
سێیه‌م : ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و په‌یوه‌ندییه‌كان
چواره‌م : چاره‌سه‌ركردنى بارى ئابوورى و بژێوى خه‌ڵك
پێنجه‌م : رێكخستن و ئیداره‌كردنى ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان
شه‌شه‌م : چاكسازى له بواره جۆراوجۆره‌كاندا
حه‌وته‌م : مافى دیاریكردنى چاره‌نووس
هه‌شته‌م : دۆسیه‌ى نه‌وت
