سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی٨ـی٢٠١٥، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سەلاحەدین پێشوازیی لە بەڕێز دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا پرۆسەی سیاسی و ڕەوشی سەربازی و بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان خرایەبەر باس و تەئکید کرایەوە کە تیرۆریستان لە شکستی بەردەوامدان و هیچ داهاتوویەکیان نییە.

هەر لە دیدارەکەدا ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان باس کرا و هەردوولا تەئکیدیان کردەوە کە پێویستە جیاوازیی بۆچوون و ناکۆکی سیاسی بە رێککەوتن و دیالۆگ لەنێوان لایەنەکاندا چارەسەر بکرێت.

باسکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
Top