کوڕەکەی قازی محەممەد گەیەندرایە نەخۆشخانە

 کوڕەکەی قازی محەممەد گەیەندرایە نەخۆشخانە
عەلی قازی محەممەد كوڕی قازی محەمەد دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨-ی ئاب لە پەرلەمانی كوردستان بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ گوێزرایەوە نەخۆشخانەی ژین لە هەولێر.

ئێستا عەلی قازی محەممەد لەژێر چاودێری پزیشكدایە و بەپێی گوتەی پزیشكەكانیشی لە بەشی VIP نەخۆشخانەکە "پێویستی بە پشووە".

كوڕەکەی سەرۆككۆماری كوردستان ماوەی سێ رۆژبوو لە پەرلەمانی كوردستان بەهۆی رێكنەكەوتنی حیزب و لایەنە سیاسییەكان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان مانی گرتبوو، بڕیاریشی دابوو تاكو حیزبەكان نەگەنە سازان لەسەر مانگرتنەكەی بەردەوام بێت.

عەلی قازی محەممەد نەخۆشی دڵی هەیە و بەپێی گوتەی پزیشكەكانیشی پێشتر لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەریی دڵی بۆ ئەنجامدرابوو.

هەرچەندە ئەو ئێستا لەژێر چاودێرییەكی چڕی پزیشكیدایە، بەڵام هەر باسی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و رێککەوتنی لایەنەکان دەكات.












رووداو
Top