سیروان زه‌هاوی: سه‌رۆكی هه‌رێم مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاساكانی بۆ په‌رله‌مان هه‌یه.. تازه ده‌بێ په‌رله‌مان به سازان هه‌مواره‌كه تێپه‌ڕێنێ
(د. سیروان زه‌هاوی) شاره‌زای بواری یاسا و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم بۆ راپرسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ڕاستیدا به پێی یاسای ژماره (14)ـی ساڵی 2008 ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێم كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه كاتی خۆی به پێی مادده‌ی (8،9،10) ئه‌نجوومه‌نی شوورا كۆ بووه‌ته‌وه و به زۆرینه‌ی ڕه‌های واته سه‌دا95 زیاتر كه هه‌موویان خه‌ڵكی یاساناسی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌ن هه‌م دادوه‌رن و هه‌میش مامۆستای زانكۆ؛ بڕیاریان داوه كه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له پۆسته‌كه‌یدا تاوه‌كو پرسی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و چاره ده‌كرێت نه‌ك بۆ دوو ساڵی دیكه.
(د.سیروان) گوتیشی: "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورا ئه‌وه‌ی بنبڕ كرد و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆی نییه له‌پاش 20/8 بچێته شوێنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مه بابه‌تێكه یه‌كلا بووه‌ته‌وه و ئه‌م بڕیاره‌ش به پێی مادده‌ی (9) یاساكه ژماره (18) یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه چونكه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم خۆیان داوایانكردووه ئه‌و بڕیاره بدات؛ كاتێك هه‌ردوو لاكه‌ی خاوه‌ن كێشه داوای شتێك بكه‌ن و ئه‌ویش بڕیارێك ده‌ربكات ئه‌وكاته بڕیاره‌كه مولزه‌مه و، ناكرێت تانه‌ی لێ بدرێت و، پێویسته هه‌موو لایه‌ك ڕێز له‌و بریاره بگرن تاوه‌كو پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم یه‌كلا ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی و ده‌ستووری له وڵاته‌كه‌ماندا دروست نه‌بێت.
(زه‌هاوی) گوتیشی: "به‌پێی ئه‌م بڕیاره په‌رله‌مان گشت دامه‌زراوه یاساییەکان و هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت پابه‌ندی بن و، هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌ربچێت له په‌رله‌مان نابێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره بێت، به‌مه‌ش دوو بابه‌تی تێدایه یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی پاش 20/8 یه‌كلا بووەته‌وه. دووه‌میش: هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بریاره‌كه باسی نه‌كردووه واته په‌رله‌مان ده‌بێت به سازان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سازان تێیپەڕێنن چونكه ئه‌گه‌ر به سازان تێنه‌په‌رێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وامه ده‌توانێت یاساكه بگەڕێنتهوه ناو په‌رله‌مان.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان بڕیاری دا (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە تەواوی دەسەڵاتەکانیەوە بمێنێتەوە. بە پێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان (سه‌رۆك بارزانی) تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو بە تەواوی دەسەڵاتەکانیهوه دەمێنێتەوە.
ئەو ئەنجوومەنە رایدەگەیێنێت: بڕیارەکە هەم ڕاوێژکارییە، هەم ئیلزامییە.
بە گوێرەی بڕیاره‌كه‌ی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان، لە 19 ئابی 2015ـدا پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتاڵ نابێت، بەڵکو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە بەردەوام دەبێت لە کارەکانیدا تاوەكو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەنجوومەنه‌كه لە وەڵامی داواکارییەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەو بڕیارەی دەركردووە. بڕیارەکەش بە پێی ماددەی 9 لە یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان بە ژمارە 14ـی ساڵی 2008 دەرچووە.
