سه‌رۆككۆماری عێراق: سبه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ ده‌بمه‌وه
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رۆككۆماری عێراق (فوئاد مه‌عسوم) به سه‌ردانێكی ره‌سمی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پێشوازی كرا.
دواتر سه‌رۆككۆماری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه گوتی: "دوای ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق ناو به‌ناو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه‌كانی سیاسیی هه‌رێم، بۆ گفتوگۆكردن و تاوتووكردنی ئه‌و پرسانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان".
(مه‌عسوم) گوتی: "له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌دا پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م و سبه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بمه‌وه، ئه‌و پرسه پێویستی به حیكمه‌تی هێزه‌كانی سیاسی هه‌یه و له دوو رۆژی داهاتوودا چاره ده‌بێت".
پێوه‌ست به دواگۆرانكارییه‌كانی عێراقیش، سه‌رۆككۆماری عێراق پشتیوانیی چاكسازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) كرد و گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و چاكسازییانه‌م به مه‌رجێك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری وڵات نه‌بێت، پێشتر خۆمان داوای ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییانه‌مان كردووه".
