سبه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستی باڵادا كۆ ده‌بنه‌وه.. سه‌رۆك بارزانی به‌شداری ناكات
(مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئاماژه‌یشی دا، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی باڵای حزبه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) به‌شدار نابێت و، له سه‌ر ئاستی باڵای حزبه‌كانی گۆڕان، یه‌كێتی، پارتی، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو و نوێنه‌ره‌كانی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی به‌شدار ده‌بن.
(مه‌حموود محه‌ممه‌د) كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییشه زیاتر گوتی: هه‌موو هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌یه كه بگه‌ینه سازان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و، ده‌شڵێت، خاڵی هاوبه‌ش و خاڵی ناكۆك له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی گوتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌یدا خاڵه هاوبه‌شه‌كان جیا بكه‌ینه‌وه و خاڵه ناكوكهكان قسه له سه‌ر بكه‌ین و بزانین كامه خاڵ چاره‌سه‌ر ده‌بێت و كامه خاڵی ناكۆكه كه دوای بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتن.
