پێنج حزبەکە بەدەنگ داواکەی سەرۆك بارزانییەوە دێن
بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی، ھەوڵدەدرێت ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی ئابی 2015، پێنج حزبە سەرەکییەکە (پارتی دیموكراتی كوردستان، یەکگرتوو، یەکێتی، کۆمەڵی ئیسلامی و گۆڕان) کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی لە شاری هەولێر، ئەنجامدەدەن.
رۆژی یەکشەممە 16ـی ئاب، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، داوای لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، کە کۆبوونەوەیەک سازبکەن و تێیدا چارەسەرێک بۆ پرس و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە.
باسنیوز
