پارتی دیموکراتی کوردستان: بەشداری دانیشتنەکە ناکەین

پارتی دیموکراتی کوردستان:  بەشداری دانیشتنەکە ناکەین
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمرۆ بەشداری کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناکەین.

وا بڕیارە ئەمرۆ یەکشەممە (16/8/2015) کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ دیارکردنی کاتی کۆبوونەوەی نا ئاسایی پەرلەمان لەسەر بۆ گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی هەمواری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

محەمەد عەلی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند “ئێمە بەشداری دانیشتنەکەی ئەمرۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان ناکەین چوونکە هیچ ئەنجامێکی نابێت.

سەبارەت بە فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکگرتووو کە ئایا بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ دەکەن باسنیوز پەیوەندی بە برزۆ مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و ئەبووبەکر هەڵەدنەی کرد بەڵام پەیوەندیەکەیان بەردەست نەبوو.









باسنیوز
Top