فهرهنسا داوای چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی لە لایەنە کوردستانییەکان دەکات
گیۆرگینی، داوای لە لایەنەکانی کوردستان کرد یەکڕیزبن بۆ گەیشتن بە چارەسەرەکردنی قەیرانەکانی کوردستان و پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان. گوتیشی '' هیوادارین ههموو پێکهاتهکان به گیانی یهکڕیزی بگهنه چارهسهرێک بۆ رووبهڕووبوونهوهی قهیرانه سیاسییهکان له کوردستانی عێراق، بهتایبهتیش لهسهر پرسی سهرۆکایهتی''.
لەم ماوەیەدا کە لە هەرێمی کوردستان قەیرانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەیە و لایەنەکان تائێستا نەگەیشتوون بە چارەسەرێک کە هەموو لایەک پێی رازیبن، چەندین شاندی وڵاتان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لایەنەکانیان بینیوە، لەوانە ئێران و تورکیا و ئەمریکا.
فەرەنسا كە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، یەكێكە لەو وڵاتانی دۆستی كوردە و جگە لە مەحموود عەباسی سەرۆكی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین، تاكە وڵاتە سەرۆكەكەی بەفەرمی سەردانی باشووری كوردستانی كردبێت. هەروەها وڵاتێكە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بەشدارە و لەڕووی سەربازی و مرۆییەوە هاوكاری هەرێمی كوردستانی كردووە.
فرانسوا ئۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا، لە 12 ی ئەیلوولی 2014 ، دوای چوونە بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ د. فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
رووداو
