سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌كی گرنگ ده‌رده‌كات
“ئه‌رده‌لان نوره‌دین”ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، گوتی: سبه‌ی پێنجشه‌ممه(13-8-2015) دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت یه‌كێك له بڕگه‌كانی دانیشتنه‌كه بریتی ده‌بێت له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای پاسپۆڕت و پێشبینی ده‌كرێت هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا پڕۆژه یاساكه بخرێـته ده‌نگدانه‌وه وپه‌سه‌ند بكرێت”.
ناوبراو زیاتر گوتی: “به ده‌رچوونی ئه‌و پڕۆژه یاسایه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بن به‌تایبه‌تی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه پاسهپۆڕتهكانیان ون كردووه،چونكه ئێستا هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراق بێت و پاسهپۆڕتهكهی ون بكات ئه‌وا ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی دووباره ده‌رهێنانه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسه‌پۆڕت له شاری به‌غدا بكات به‌ڵام به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان ده‌كرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد كه دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت و دواتر سه‌رۆك كۆماری واژووی له‌سه‌ر ده‌كات ، ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسه‌پۆڕت له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه پاسه‌پۆڕت بده‌نه‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه پاسهپۆڕتهكانیان ون كردووه و پێویست ناكات هاووڵاتیان سه‌ردانی شاری به‌غدا بكه‌ن.
به‌پێی گوته‌ی”ئه‌رده‌لان نوره‌دین”ئه‌گه‌ر هاتوو به‌یانی پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند بكرێت دوای مانگێكی دیكه یاساكه ده‌چێته باری جێبه‌جێكردنه‌وه.
باس‌نیوز
