پۆلیسی هەولێر :هەولێر ئارامە
بەپێ نێوەرۆکی ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات :ماوه‌یه‌که چه‌ند که‌ناڵ و ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ره‌وشی ئه‌منی شاری هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ و ئاڵۆز نیشان بده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شیان، به داخه‌وه، پۆلیسیان کردۆته ئامانجیان و چه‌ندین هێرشی ناڕه‌وایان کردۆته سه‌ری.
راگه‌یاندراوێك له پۆلیسی هه‌ولێره‌وه
شاری هه‌ولێر ئارامه و پۆلیس ئه‌رکی خۆی جێبه‌جێ ده‌کات…
ماوه‌یه‌که چه‌ند که‌ناڵ و ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ره‌وشی ئه‌منی شاری هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ و ئاڵۆز نیشان بده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شیان، به داخه‌وه، پۆلیسیان کردۆته ئامانجیان و چه‌ندین هێرشی ناڕه‌وایان کردۆته سه‌ری.
ئێمه به‌ناوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێره‌وه، بۆ گشت لایه‌ك، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که‌وا ره‌وشی ئه‌منی شاره‌که‌مان زۆر ئارامه و هیچ بارێکی پشێوی و نا‌سه‌قامگیری له ئارادا نیه. به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش باری نائاسایی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
له هه‌مان کاتدا، هاوڵاتیان و هاوشاریانی ئازیزمان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که پۆلیسی هه‌ولێر، به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوورده‌ییه‌وه، ئه‌رکی فه‌رمی خۆیان، زۆر به رێک‌وپێکی ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها وه‌ک هه‌میشه له خزمه‌تی چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری و جێبه‌جێکردنی یاسادا ده‌بن. هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و بوختانانه‌ش ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه که نیازیان خراپنیشاندانی رۆڵ و کاره‌چاکه‌کانی پۆلیسی هه‌ولێره.
هاوڵاتیانی ئازیز..
دڵنیابن، پۆلیس له ئێوه‌یه و بۆ ئێوه‌یه. هه‌روه‌ها دوور له هیچ کار و مه‌به‌ستێکی سیاسی، له خزمه‌تی دانیشتووانی شاری هه‌ولێر، به‌گشت چین و توێژ و بیروباوڕه جیاوازه‌کانه‌وه، ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر
