نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی ناساندی جینۆسایدی گەلی کورد چڕ دەکاتەوە
دلاوه‌ر خــالید ئاژگه‌یی، ســـوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه ســیاسی و ئه‌کادیمی و رۆشــه‌نبیرانه‌ی کرد که تا ئێستا هه‌وڵه‌کانیان چــڕ کردۆته‌وه به تایبه‌ت هــۆله‌ندا و چــه‌ند ولاتێکی دیکه‌ی ئه‌وروپایی که بابه‌تی به نێونه‌تەوه‌یی‌کردنی جینۆسایدی گه‌لی کوردیان له په‌رله‌مان و شــوێنه سیاسی و فه‌رمیه‌کاندا وروژێندراوه.
نوینه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له یه‌کێتی ئه‌وروپا که باره‌گای سه‌ره‌کیان له بروکسلی پایته‌ختی به‌لژیکایه،ماوه‌یه‌که لێره و له‌وێ چــالاکی جۆراو ۆر به‌رێوه‌ده‌بن و له‌و دانیشتنانه‌دا به‌شــدار دەبن که باس له‌و نه‌هامه‌تی و تاوانانه دەکەن کە به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد ئه‌نجامدراون و هەروەها له په‌رلامانی یه‌کێتی ئه‌رووپا و وڵاتانی دیکه‌ی کیشوه‌ری ئه‌روپا هەوڵ دات جینۆسایدی گه‌لی کورد به فه‌رمی بناسێنن ودانی پێدا بنێن.
