سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیران و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی كوردستان له به‌غدا ده‌كات
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه ده‌ورییه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردستانی، گوێیان له چۆنیه‌تی و ورده‌كاریی هه‌ردوو كۆبووه‌نه‌وه‌ی وه‌فدی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه گرت، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدرالی خرایه ڕوو. ئاماده‌بووان كاری شانده كوردستانییه‌كه و كه‌شوهه‌وای كۆبوونه‌وه‌كانیان، به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی هه‌ڵسه‌نگاند.
كۆبوونه‌وه‌كه، شانده‌كه‌ی كوردستانی ڕاسپارد له كاره‌كانیدا به‌رده‌وام بێت و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی ڕێك بكه‌ون بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵوێست و كاروباره زه‌روورییه‌كان، تا هه‌نگاوێكی دیكه‌ش به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی پرسه ئاڵۆزه‌كان بنرێت.
