شاندێكی پارتی بەشداری دەكات لە كۆبوونەوەی سۆسیال ئینتەرناشیونال بۆ تاوتۆیكردنی دۆزی كورد ودامەزراندنی لێژنەی كورد

شاندێكی پارتی بەشداری دەكات لە كۆبوونەوەی سۆسیال ئینتەرناشیونال بۆ تاوتۆیكردنی دۆزی كورد ودامەزراندنی لێژنەی كورد
13ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- لەسەر داوەتی فەرمی سۆسیال ئینتەرناشیوناڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێك هاتبوو لە هەڤاڵ هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و هەڤاڵان لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، ئامادەی كۆبوونەوە ی رێكخراوی سوشیال ئینتەرناشیونال بوو كە رۆژی 12ئەم مانگە لە شاری سلیمانی ئەنجامی دا بۆ تاوتۆیكردنی دوزی كورد و پێكهێنانی لێژنەی كورد لەو رێكخراوە، هەروەها نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەكانی پارچەكانی تری كوردستان ئامادەی بوون.

سكرتێری رێكخراوی ناوبراو لویس ئالایا لە میانەی وتەیەكی دا ئەو كۆبوونەوەی بە بایەخ و گرنك لەقەڵەم دا، وئاماژەی بە دۆزی رەوای میللەتی كورد و ئەو مەینەتی و زولم زۆرداریانەی دووجاری هاتووە كرد.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی پشتوانی پارتی بۆ دامەزراندی ئەو لێژنەیە راگەیاند و بەكارێكی گرنگی دانا بۆ پشتوانی دۆزی كورد لە نێوەندە جیهانییەكاندا.

بەمەبەستی ئەوەی دۆزی كورد دۆستایەتی و پشتوانی سەرجەم ئەو رێكخراوە سوسیالست و دیموكراتی خوازە نێودەوڵەتیانە لە خۆ بكرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەرجەم ئەو رێكخراوانە دۆستایەتی بەهێزو نزیكی هەیە هەر لەو روانگەش نەبۆتە ئەندامی هیچ كام لەو رێكخراوانە.

شایانی باسە لە دیداری سەرۆك بارزانی لەگەڵ لویس ئالایا، سەرۆك بارزانی پشتوانی بۆ كارەكانی ئەم رێكخراوە دەربری، ولویس ئالایا بۆ چوونەكانی سەرۆك بارزانی بە گرنگ وەصف كرد ئەوەشی راگەیاند كە سەقامگیری بارودۆخی ئیستای كوردستان لە بواری سیاسی و ئابوری و ئازادی دەگەرێتەوە بۆ شارەزای و لێهاتووی سەرۆك بارزانی.
Top