13ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- پاش ئەوەی هاوڵاتییه‌كی كورد له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه له شاری حه‌له‌ب رفرێندرا دواتریش ئەشکەنجەیەکی زۆر درابوو، رۆژی هەینی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا، ئاژانسی فورات بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی ئیبراهیم خه‌لیل ته‌مه‌ن 54 ساڵ، كه له رۆژی 3ی ئه‌م مانگه له شاری حه‌له‌ب له سوریا له لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری نه‌یاری رژێمه‌وه رفرێندرا بوو، دوێنێ هەینی به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا. هەروەها بۆ پێی زانییارییەکان ئه‌و هاوڵاتییه كورده بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له زیندانێكدا به شێوه‌یه‌كی خراپ ئه‌شكه‌نجه دراوه و دواتر له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه فڕێدراوه، دوای ئه‌وه‌ی گوێزراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه پزیشك و پسپۆڕانی نه‌خۆشخانه‌كه رایانگه‌یاندوه كه خه‌لیل به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆره‌وه و به‌هۆی لێدانی كاره‌باوه، گورجیله‌كانی راوه‌ستاون و نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت.