دەمیرتاش: بابەتی چەك دانانی پەكەكە تا 10 ڕۆژی دیكە یەكلا دەبێتەوە
دەمیرتاش شەوی ڕابردوو لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، لە ئێمیراڵییەوە بانگی ئۆجەلان بۆ هێزی چەكدارانی پەكەكە ئەوەیە: \"ئەو بانگەوازییەم بۆ هەمووانە، ئەگەر ڕێگەی دیموكراتی ببێتەوە، دەبێت پەكەكە، كەجەكە دوابڕیاری خۆی دەربارەی چەك بدات و بگات بە ئەنجامێك كە بە تەواوی چەك لە خۆیان دادەماڵن یان نا. هەموو بەرپرسانی قەندیلیش لەو بابەتە تێدەگەن.\""
دەمیرتا هاوكات دەڵێت، بەڵام بەرپرسانی پەكەكە دەڵێن ئەگەر ئۆجەلان ڕاستەوخۆ و لە پەیامێكیدا بۆ ناوەندی سەركردایەتی ئەو داوایە بكات كاری ئەوان ئاسانتر دەبێت.
ڕەنگە مەبەستی بەرپرسانی پەکەکەیش بۆ بابەتی دانانی چەک وەک ئەوەی پێشتر ڕایانگەیاندووە گەرەنتیی نێودەوڵەتییە.
هاوسەرۆكی پەكەكە هەروەها دەڵێت، سەرۆكوەزیرانی توركیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بەرپرسیاری یەكەمی چارەی دۆزەكەیە، گوتیشی: \""لەو ڕووەوە ئۆجەلان و حكوومەتیش ڕای خۆیان خستووەتە ڕوو. سەرۆكوەزیران دەڵێت(دەبێت هێزە چەكدارەكان دەست لە چەكەكانیان هەڵگرن و پاشەكشە بكەن) ئەمە لێدوان و بیرۆكەیەك بوو، بەڵام ئایا ئەمە سەردەگرێت یان نا، من نایزانم.\""
دەمیرتاش دەربارەی ئەو بیرۆكەی پاشەكشەیەیش ڕایگەیاند كە ئەو ناتوانێت بڵێت سەدلەسەد هاوڕایی هەیە و هەردوو لا گەییشتوونەتە قۆناخێكی گرینگ. ئاشكرایشی كرد كە تا 10 ڕۆژی دیكە یەكلا دەبێتەوە كە داخۆ پەكەكە چەك دادەنێت یان نا."
