لێژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووك پرسه حه‌رام ده‌كا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش حه‌مید غه‌فور، سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووك، له لێدوانێكی تایبه‌تدا گوتی پێویسته هاوڵاتیان پرسه ئه‌نجام نه‌ده‌ن و ته‌نها بۆ سه‌رخۆشی سه‌ردانی ماڵی خاوه‌ن پرسه‌كه بكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی له مالی خاوه‌ن پرسه بمێننه‌وه.
ده‌ركردنی ئه‌م فه‌توایه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووكیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌پێی لێدوانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووك به‌شێك له مامۆستایانی ئایینی به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له پرسه‌كاندا قورئان ده‌خوێنن و ئه‌مه‌ش له ئایینی ئیسلامدا حه‌رامه و له رووی مادیشه‌وه خاوه‌ن پرسه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌مش مه‌لا عزه‌دین، پێش نوێژ وتار خوێنی گه‌ڕه‌كی بارزان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووك له لێدوانێكی تایبه‌تدا گوتی هه‌ندێك جار له كاتی پرسه‌دا له شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی سه‌ردانی به‌شێك له به‌رپرسانه‌وه بۆ پرسه‌كان، ته‌قینه‌وه روو ده‌دات و له‌و كاته‌دا پرسه‌یه‌ك ده‌بێت به‌چه‌ند پرسه و لیژنه‌ی فه‌توای كه‌ركووكیش داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ن نه‌چن بۆ پرسه‌كان به‌هۆی روودانی ته‌قینه‌وه.
