وتەبێژی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ك): پارتی باسی دواخستن یاخود درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هه‌رێم نەکردووە
له‌مباره‌وه گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت: ئێمه نه باس و نه داوای دواخستن یاخود درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاندێدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستانمان نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت هه‌فته‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كورستان باسی مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی كاندێدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمان له رووی ده‌ستورییه‌وه خستۆته به‌ر باس و توێژینه‌وه نه‌ك بڕیاردان، ئه‌ویش وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی ده‌ستوری نه‌ك سیاسی. چونكه كێشه‌یه‌ك له‌مباره‌وه هه‌یه، ئه‌ویش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ئایا هه‌ردوو خوڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌كو دوو خوڵ هه‌ژمار ده‌كرێت، یاخود ته‌نیا خوڵی راسته‌وخۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت و خولی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دیاریكراوه ناچێته نێو پرۆسه‌كه‌وه. ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی ده‌ستورییه، بۆیه ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئێسته له رێگه‌ی راوێژكردن به پسپۆرانی بواری یاسا و ده‌ستور له لێكۆلێنه‌وه داین و هیچ بڕیارێكمان له‌مباره‌یه‌وه نه‌داوه، تاكو هه‌ندێك لایون و میدیاكان به‌مجۆره ته‌فسیر بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن، ئه‌وه‌ی گوتراویشه هه‌مووی دووره له راستی، چونكه ئێمه هێشتا له لێكۆلێنه‌وه و گرتنه به‌ری رێگه‌ی ده‌ستورین.
