سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیشوازی له ژماره‌یه‌ك رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نفالی گه‌رمیان ده‌كات
له دانیشتنێكدا، كه سه‌لاح ده‌لۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیان و به‌رپرسی لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌یبوون، به‌ناوی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان راپۆرتێكیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد، كه تایبه‌ت بوو به داواكاری خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و به جینۆسایدناساندنی ئه‌م تاوانه و هێنانه‌وه‌ی ئه‌و رووفاتانه‌ی تا ئێستا نه هێنراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها داوایان له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد پشتگیریان بكات له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و یارمه‌تیدانی كوڕ و كچانی ئه‌نفالكراوان له درێژه‌دان به خوێندندا.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی داواكارییه‌كانی به مافێكی ره‌وای كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دانا و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێدان، كه بۆ خزمه‌تكردنیان ئه‌وه‌ی له توانا دابێت درێغی ناكه‌ن و گوتی: من خۆم یه‌كێكم له ئێوه و هه‌ست به مه‌ینه‌تییه‌كانتان ده‌كه‌م.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیش بۆ به جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانه سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كان دا و گوتی: ئه‌وه به‌لای ئێمه‌وه له هه‌موو بابه‌ته‌كان گرنگتره و تا ئێستاش به‌و ئاراسته‌یه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی دروست ده‌ڕۆین، كاری دیكه‌ش ماوه بكرێ، به‌ڵام ئێمه له هه‌وڵه‌كانماندا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به جینۆسایدناساندنی ئه‌و كه‌یسه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا رێكخراوه‌كان سوپاسی سه‌رۆك بارزانیان كرد بۆ به‌شداری كردنی له ڕێوره‌سمی به خاكسپاردنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی گوتی: من ، كه هاتم بۆئه‌وه‌بوو شه‌ره‌فی به‌شداریكردنم له به خاكسپاردنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌و شه‌هیدانه پێ ببه‌خشرێ، كاتێكیش رووفاتی یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه‌م هه‌ڵگرت، نه‌مده‌زانی كێیه و ناوی چییه، به‌ڵام له‌ناخه‌وه هه‌ستم ده‌كرد ئه‌وه كوڕمه، كچمه، خوشكمه ،برامه یا نزیكترین كه‌سمه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه پێویسته هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان داهاتوون به دیكۆمێنت بكرێن و بخرێنه ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندن بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاگای له‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه هه‌بێ كه له رابردوودا به‌سه‌ر گه‌له‌كامان داهێنراون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یانی به ئه‌ركێكی هه‌ره له پێشی حكوومه‌ت دانا، كه پێویسته له ئاست ئه‌و تاوانه بێت، كه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه داهێنراوه.
له كۆتاییدا ئاماده‌بووان سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانیان كرد بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی كردووه.
