10ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- دواى ئه‌وه‌ى له شه‌وی رابردوو له كه‌ناڵى ئاسمانى كه‌ى ئێن ئێن هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه و تێیدا راگه‌یه‌نرا كه پێشمه‌رگه‌كانى لیواى 7ى پیادى سۆران به هۆی دواخستن و كه‌مى مووچه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه و رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى هاتووچۆی هاوڵاتیانیان داخستووه، له‌به‌رامبه‌ردا به‌هرام عه‌ریف فه‌رمانده‌ی لیواى 7ى پیاده‌ى سۆران وێرای به درۆخستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه به‌مشێوه‌یه راستى مه‌سه‌له‌كانى خسته‌روو: به داخه‌وه له كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن هه‌واڵێك بڵاو كرایه‌وه كه پێشمه‌رگه‌كانى لیواى 7ى پیاده‌ى سۆران له‌به‌ر دواخستن و كه‌مى مووچه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه و هه‌ستاون به كاری ئاژاوه گێریی و داخستنى رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى هاتووچۆی هاووڵاتیان، ئێمه لاى خۆمانه‌وه ئه‌م هه‌واڵه به ته‌واوى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دووره له راستى و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێكى له‌م چه‌شنه‌ش هێنده‌ى دیكه میسداقییه‌تى كاری رۆژنامه‌وانى ئه‌م كه‌ناڵه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆشبه‌ختانه فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانى لیواى 7ى پیاده‌ى سۆران هه‌ر له ده‌ستپێكى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله‌وه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ى به‌رگریكردن دان له خاك و نیشتمان گه‌له‌كه‌یان خۆ ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كیشمان هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانین ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى كاروباری پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین، چونكه باوه‌رٍمان وایه هه‌موو لایه‌كیان له هه‌وڵى باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌دان.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌بێ ئاماژه به‌وه بده‌م كه ئه‌وه‌ى روویداوه گرفتێكى بچووك بووه له بنكه‌ى مه‌شقى پیاده‌ى هه‌ولێر له باپشتیان كه په‌یوه‌ندار بووه به كاروبارى رۆژانه‌ى بنكه‌ى مه‌شقى ناوبراو نه‌ك لیواى 7ى پیاده‌ى سۆران و له ئێستاشدا پێشمه‌رگه‌كانى لیواى(10ى پیاده‌ى هه‌ولێر له‌و بنكه‌یه خه‌ریكى مه‌شق و راهێنانن.