10ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- وه‌ڵامی په‌که‌که به نامه‌که‌ی سه‌رۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ڕاده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا (میت) کرا. سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی و سێری سوره‌یا ئۆندر، نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ، ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشتنه قه‌ندیل و وه‌ڵامی نامه‌که‌ی ئۆجه‌لانیان له سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که وه‌رگرته‌وه، ئه‌م نامه که وه‌ڵامی فه‌رمی په‌که‌که‌یه پاش خوێندنه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده و په‌رله‌مانتارانی BDPله ئه‌نقه‌ره ڕاده‌ستی میت کرا بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ده‌ستی ئۆجه‌لان. دوو ڕۆژنامه‌ی میللییه‌ت و وه‌ته‌ن له دوو ڕاپۆرتی تایبه‌تیاندا نووسییان، سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که له نامه‌که‌یان بۆ ئۆجه‌لان ڕایانگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ پاشه‌کشێ و کۆتایی هێنان به چالاکی چه‌کداری هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه، ئه‌وه‌ش هاتووه سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که له وه‌ڵامی نامه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا په‌رده‌یان له دوو نیگه‌رانی سه‌ره‌کی خۆیان هه‌ڵدایه‌وه. سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که له قه‌ندیل پێیان وایه که پاشه‌کشی بێ چه‌ک له‌ناو خاکی تورکیا کارێکی مه‌ترسیدار ە و ڕه‌نگه کوژرانی سه‌دان هێزی په‌که‌که لێبکه‌وێته‌وه. ئاماژه کراوه که دووه‌م نیگه‌رانی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که ئه‌مه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی کورده‌کان هه‌نگاوی جیددی هه‌ڵناگرێت، وه‌فدی نوێنه‌رانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا جارێکی دیکه بۆ تاوتوێی پرسی پاشه‌کشێ په‌که‌که سه‌ردانی ئیمرالی ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان کۆده‌بێته‌وه.