له سه‌ر ئه‌ركی به‌رِێز نێچیرڤان بارزانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی ئه‌ڤاستین دووچاری گرفتی چاو هاتوون ره‌وانه‌ی تووركیا كران
ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ له هه‌ولێر دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌دووچاربوونی چه‌ند هاووڵاتیه‌ك به نه‌خۆشی چاو به هۆی به‌كار هێنانی جۆره ده‌رزییه‌ك ئاشكرا كرد. وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌رِێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری گرفتی بینین و چاو هاتوون به هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزی جۆری ئه‌ڤاستین له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ره‌وانه‌ی وڵاتی تووركیا كراون و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانیشیان له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ت ده‌بێت كه 30 نه‌خۆش و 30 یاوه‌ری نه‌خۆشن.
هه‌روه‌ها گوتی: له چه‌ند رۆژی رابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له به‌شی چاو ده‌رزی جۆری ئه‌ڤاستین به‌كار هاتووه كه گرفتی بۆ چاوی نه‌خۆشه‌كان دروست كردووه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكهێندراوه و سكاڵای یاسایی له دژی ئه‌و هاووڵاتیه‌ی كه به‌ره‌گه‌ز تووركه ئێستا ده‌ستگیر كراوه ده‌رزییه‌كه‌ی هێناوه‌ته كوردستان له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به شێوه‌ی نا یاسایی و ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ده‌رزییه‌كه‌ی كرِیوه به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌و لیژنه‌ی كرِینی ده‌رمان له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێریش كه ده‌رزییه‌كه به بێ به‌ڵگه‌ی پشكنین و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت كرِیوه‌و وه‌ری گرتووه‌و ره‌زامه‌ندی به‌كارهێنانی داوه تۆمار كراوه.
گوتیشی: نمونه‌ی ده‌رزیه‌كه ره‌وانه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا كراوه بۆ پشكنین و تا ئه‌نجامی پشكنینیش ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وكات به پێی ئه‌نجامه‌كه رێوشوێن ده‌گرینه‌به‌ر، له‌پێشتریش ئه‌و ده‌رزییه به‌كار هاتووه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌و له وڵاتی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاو له دنیاش به‌كار دێ.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به‌به‌رده‌وام به‌دوا داچوونی ئه‌و پرسه ده‌كات و رۆژی چوار شه‌ممه‌ش (ئه‌مرِۆ 10ی نیسان) له‌گه‌ڵ به‌رِێزیان كۆده‌بینه‌وه بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌م پرسه و پرسی هێنانی ده‌رمان به شێوه‌ی نایاسایی و ده‌رمانی خراپ، چونكه پێشتریش ئێمه هه‌وڵمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌هێنانی ده‌رمان به نا یاسایی و كوالێت نزم و ئێكسپایه‌ر بگرین و له ماوه‌ی رابردووش زیاتر له 700 تۆن ده‌رمان ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌و پاشان سوتێندراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكیش له شاری كۆیه گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاو پۆشی له‌سه‌ر هیچ رووداوێك نه‌كردووه كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می كارمه‌ندانی ته‌ندروستی یان ده‌رمانی خراپ هاووڵاتیان دووچاری گیان له‌ده‌ستدان یان كێشه‌ی ته‌ندروستی بووبن، بۆ نموونه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی شاری كۆیه ژماره‌یه‌ك پزیشك دراوه‌نه‌ته دادگا، به‌رزترین لێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ كارمه‌ندی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه بدرێته دادگا.
پاشان دكتۆر دارا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئێمه‌ش له‌ناو ئه‌و لیژنه‌یه بووینه كه له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه پێكهێندراوه، تا ئێستا بۆمان روون بۆته‌وه كه ئه‌و جۆره ده‌رزییه به نا یاسایی له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل هاتۆته كوردستان و لیژنه‌یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ده‌ر له‌رێنماییه‌كان ده‌رمانه‌كه‌ی كرِیوه‌و بێ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی كرِین هه‌بێ كه 72 ده‌رزی بووه.
