پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردن: هەموو لایەک لەهەرێم لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندان لەکاتی خۆیدا

پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردن: هەموو لایەک لەهەرێم لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندان لەکاتی خۆیدا
9ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردن رایگەیاند: جەخت کردنەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کارێکی باشە و ئێستا هەموو لایەنەکاندا لەگەڵ ئەوەدان کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.


پسپۆڕی بواری هەڵبژاردنەکان، هۆگر چەتۆ، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"دوای نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەبێت کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جارێکی دیکە وەڵام بداتەوە بۆئەوەی دەست بەئامادەکاریەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم بکرێت \"".

هۆگر چەتۆ، گووتی:\""هەموو لایەنەکان لەهەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکات و ساتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و لەهەرێمی کوردستانیش هیچ هۆکارێکی لۆژیکی نییە بۆئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت\"".

ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان چەند مانگێکیان پێویستە تاکو سەرجەم ئامادەکاریەکان ئەنجام دەدەن\""."
Top