سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌یادی 10ساڵه‌ی ئازادكردنی عێراقدا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌یادی 10ساڵه‌ی ئازادكردنی عێراقدا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات
9ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (گوڵان میدیا)ره‌وانه‌ كراوه‌، لێخرانی رژێمی پێشووی به‌عس له‌ 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاوپه‌یمانانی پیرۆزبایی له‌گه‌لانی عێراق ده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوو\" ئه‌مرِۆ 10 ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر ئازادكردنی عیراق له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عس كه‌ماوه‌ی 35 به‌دراندانه‌ترین شێوه‌ حوكمی وڵاته‌كه‌ی كردو به‌ئاگرو ئاسن رووبه‌رووی گه‌ڵانی خۆی و ناوچه‌كه‌ش بوویه‌وه‌و كوردیش رۆلی دیارو كاریگه‌ری هه‌بوو له‌رووخاندنی ئه‌م رژێمه‌. به‌مبۆنه‌یه‌وه‌ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لانی عیراق و كوردستان ده‌كه‌ین\"".

10له‌به‌شێكی تر هاتوو\"" ساڵیشه‌ پرۆسه‌ی بیناكردنه‌وه‌ی عیراق له‌سه‌ر شێوازیكی نوێ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كوردستان رۆلی به‌رچاوو كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌داو هه‌نگاوی هه‌ره‌ گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بوو كه‌ زیاتر له‌ 12 ملیۆن عیراقی ده‌نگیان بۆدا، ئه‌م رێژه‌یه‌ش ده‌كاته‌ زۆرینه‌ی ره‌های دانیشتوانی عیراق به‌سه‌ رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌ كه‌ به‌م ده‌ستووره‌ رازی بوون. به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پێشێل ده‌كرێت ده‌ستووره‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پرۆسه‌ی سیاسی نه‌وه‌ك له‌شوێنی خۆی وه‌ستاوه‌ به‌لكو خه‌ریكه‌ بۆ دواوه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌. بۆیه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی تر ته‌ئكید له‌پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مرۆ له‌نێوان حكومه‌تی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان له‌گۆرێدایه‌\""."
Top