هه‌ولێر.. هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 130 خانه‌واده‌ی شه‌هیدان دابه‌ش كرا

هه‌ولێر.. هاوكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر 130 خانه‌واده‌ی شه‌هیدان دابه‌ش كرا
8ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- به‌ ئاماده‌ بوونی ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌رێوره‌سمێكدا له‌ هوڵی پێشه‌وا هاوكاری چاره‌سه‌ری نه‌خوَشی به‌سه‌ر 138 له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی سنوری شاری هه‌ولێر دابه‌ش كرا.
له‌ رێوره‌سمی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راگه‌یاند: پێدانی ئه‌و هاوكارییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانیان و باشتركردنی لایه‌نی ده‌روونی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانه‌، چونكه‌ شه‌هیدان گیانی خۆیان فیدای كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان كرد.
لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش گوتی: پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه‌ وه‌ك لایه‌نێكه‌ له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی ئێستا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان كاری بۆ ده‌كات بوَ زیاتر خزمه‌ت كردنی وارسی سه‌ربه‌زی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌ ئێستاشدا كار ده‌كه‌ین بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان پێ باشتر بكه‌ین و بتوانین زیاتر خزمه‌تیان بكه‌ین، ئه‌و هاوكارییه‌ی ئێستا دابه‌ش كراوه‌ برِی 138 ملیۆن دینار بووه‌ به‌ سه‌ر 130 خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بووه‌.
Top