سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووی ره‌سمییه
سه‌عد خالید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌ما رایگه‌یاند: \"رۆژی 9ی نیسان كه ده‌كاته رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، له‌سه‌ر تاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمییه\"".
له رۆژی 9ی نیسانی ساڵی 2003دا عیراق له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه ئازادكرا‌و له زوڵم و سته‌می چه‌ندین ده‌یه‌ی رژێمی به‌عس و سه‌دام حسێن گه‌وره دیكتاتۆریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رزگاری بوو.
ئه‌م پشووه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ساڵی پار حكومەتی عیراق بڕیاریدا پشووی 9ی نیسان هەڵبوەشێنێتەوە، به‌ڵام پارساڵ حكومه‌تی هه‌رێم رۆژه‌كه‌ی كرده پشوو."
