ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەسلێمانی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەسلێمانی کۆدەبنەوە
7ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی چەند مەسەلەیەکی گرنگ و هەستیار لەشاری سلێمانی کۆدەبنەوە.


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی پەیامنێر کەوتوون، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ ناو بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسلێمانی دەست پێدەکات.

پێدەچێت دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوە هەردوو لا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بخرێتە ڕوو.
Top