شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت
شاندی هه‌رێم له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ واشنتن، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ ده‌كات و دید و تێڕوانینی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسی جیاجیا به لێپرسراوانی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌نێ.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی هه‌رێمی كوردستان چاوی به لێپرسراوانی كۆشكی سپی و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ده‌كه‌وێ. كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی سیناتیش دوو وێستگه‌ی دیكه‌ی ئه‌جێندای ئه‌م سه‌ردانه‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێمن كه چه‌ندین دیدار له‌خۆ ده‌گرێ.
شانده‌كه له په‌راوێزی ئه‌م سه‌ردانه‌دا، له‌لایه‌ن چه‌ندین سه‌نته‌ر و ناوه‌نده‌كانی هزر و لێكۆڵینه‌وه كۆڕ و سمیناری بۆ ساز ده‌كرێ بۆ لێدوان له‌باره‌ی پرس و ته‌وه‌ری گرنگ و جێبایه‌خی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی. له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانی و كه‌ناڵه‌كانی میدیاشدا شانده‌كه‌ی هه‌رێم دیدار و چاوپێكه‌وتنی ده‌بێ.
