سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌فدێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌كات
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حیواری راشكاودا تاوتوی ته‌نگژه قوڵه‌كان كرا، كه وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێ، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژانه و به‌ڕێوه‌بردنیان و هه‌ندێ رێگهچارهسهریش كرا.
پاشان، شاندی میوان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان شێخ خالید عه‌تیه، جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هادی ئه‌لعامری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ و تاریق نه‌جم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ ، كه پێكهاتووه له به‌ڕێزان دكتۆر رۆژ نوری شاوێس جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان و سه‌ردار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و نه‌جیب عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قوڵی كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ته‌نگژه‌كانی ئێستا كرد، كه دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی هاتۆته‌وه، هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان كرا. له كۆتاییدا هه‌ردوولا دووپاتیان له گرنگی و به‌رده‌وامی دیالۆگ و فراوانكردنی كرد.
