ئه‌مساڵ 3 سه‌نته‌ری ئۆتیزم له كوردستان بیناد ده‌نرێ
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌گوته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى ئۆتیزم به‌دایك و باوكى منالاَنى ئۆتیزمى راگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێم له‌چوار چێوه‌ى كاره‌كانیدا له‌وه‌زاره‌تى كار‌و وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه حكوومه‌ت كارى جیددیى ده‌كات بۆ ئاورِدانه‌وه‌ى زیاتر له‌مندالاَنى ئۆتیزم. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند: له‌پرۆژه پێشنیاز كراوه‌كان بۆ ساڵى 2013 دروستكردنى 3 سه‌نته‌رى ئۆتیزم له‌به‌رنامه‌ى حكوومه‌تدایه‌و له‌رِێگه‌ى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كانیش كارى باشتر بۆ توشبووانى ئۆتیزم ده‌كرێت.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پشكنینى پزیشكى بۆ كه‌مئه‌ندامان وه‌زیرى كار ئاگادارى سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندام و كورته بالاَكانى هه‌رێمى كوردستانى كرده‌وه ئه‌وانه‌ى پشكنینى پزیشكیان تائێستا نه‌كردووه، له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانى لێژنه‌كانى پشكنینى پزیشكى و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى وه‌زاره‌تى كار له‌شارو شارۆچكه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پشكنینى پزیشكى به‌پێچه‌وانه‌وه له 1/5 كاره‌كانى ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پشكنینى پزیشكى كۆتایى دێت.
به‌پێى ئاماره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 650 منداڵ به‌پێى راپۆرت و پشكنینى پزیشكى سه‌لمێنراوه كه‌نه‌خۆشى ئۆتیزمیان هه‌یه.
