3ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان شاندی گه‌وره زانایانی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و، له هه‌ر سێ شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری زانایانی ئاینی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و چه‌ندین كۆرِو سمیناریان سازدا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد هه‌ر له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ر پارێزگاكانی كوردستان‌و چه‌ندان كه‌سایه‌تی دیكه، هه‌روه‌ها چه‌ندین شوێنیشیان له كوردستان به‌سه‌ر كرده‌وه، له‌وانه شوێنه گرنگه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك له قه‌ڵات و بارزان‌و گۆرِی شێخ مه‌حموودی حه‌فیدو كاكه ئه‌حمه‌دی شێخ و چه‌ندان شوێنی دیكه، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌ردانی مینۆمێنت و هه‌ڵه‌بجه‌و گۆرِی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد، كه كاریگه‌ریی زۆر به سه‌ریانه‌وه هه‌بوو، چوار شه‌مه به‌ره‌و قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر گهرِانهوه.