وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و شاندێكی رێكخراوی یونسێف كۆبوونه‌وه‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و شاندێكی رێكخراوی یونسێف كۆبوونه‌وه‌
2ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی د.ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نی ڕاوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌ی ساوایان به‌ وه‌كاله‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ شاندێكی ڕێكخراوی یونسێفدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا.
شیاوی باسه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ چۆنیه‌تی باشتركردنی پرۆسه‌ی خوێندن و دانانی پلانێك بۆ جێبه‌جێكردنی پێشنیاره‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی خوێندن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی پێوه‌ره‌كانی قوتابخانه‌ی هاوڕێ له‌ قوتابخانه‌كاندا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی جوان عه‌بدولعه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، له‌ هه‌شته‌مین پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ هه‌ولێر به‌رهه‌م و پرۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌خرێته‌ ڕوو.
ئه‌مه‌ش وه‌كو ناساندنێك دێت بۆ كاروچالاكییه‌كانی به‌شی كتێبخانه‌كان و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.
Top