2ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- لیژنه‌ى باڵاى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ء یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، به‌پێى برِیاره په‌سه‌ند كراوه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوو، درێژه‌یان بهكۆبوونهوهكان داوه‌و له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى كار‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ى لهكۆبونهوهى رۆژى 31/3 دا جێى باس بوون، ئهمرِۆ 2/4/2013 لهبارهگاى مه‌كته‌بى سیاسى ی.ن.ك له‌شارى هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه كرا‌و سهرهرِاى جه‌خت له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى و گه‌شه‌پێدانى كرایه‌وه، كه بگونجێنرآ له‌گه‌لڕ گۆرِانكارییهكانء هه‌لومه‌رجى نوێى كوردستانىء عیراق و ناوچهكهء، هه‌ر برِیارێكى سه‌ربه‌ستى چۆنیه‌تى به‌شدارى كردنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره، كه پێویسته له‌خزمه‌تى سیاسه‌تى په‌ره‌پێدانى كار‌و چالاكى یه‌كێتى ء پارتى، بۆ پێشكه‌شكردنى زیاترین خزمه‌ت به‌دۆزى دیموكراسى ره‌واى گه‌لى كوردستان ء ئه‌زموونى حوكمرِانى ء یهكرِیزى گه‌له‌كه‌مان، له‌م پرِكێشیه نوێیانه‌ى رووبهرِووى نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌پێناوى دابینكردنى ئه‌منیه‌تى زیاتر بۆ ژیانى هاووڵاتیان و خزمه‌تگوزارییه ژیارییهكانیانء توندوتۆڵكردنى كارى هاوبه‌ش له‌پرۆسه‌ى سیاسى و پێكه‌وه ژیانى ئاشتییانه له‌ناو كۆمه‌ڵدا. به‌تایبه‌تى، دواى (20) سالڕ حوكمرِانى و تواناكانى پێشكه‌وتن، توێژێكى شاره‌زا له‌هه‌موو بواره‌كان-دا، پێگه‌یشتوون ء ده‌توانن ئه‌ركى به‌رچاوى ئه‌زموونه‌كه له‌رووى ئیدارى و داهێنانى جۆراوجۆره‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر لهقوڵكردنى كێشه لاوه‌كییه‌كانه‌وه، زه‌مینه‌یان بۆ برِهخسێندرآ، راپهرِێنن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا برِیاردرا كه له‌ماوه‌ى نزیكى داهاتوودا، زنجیره كۆبوونه‌كان درێژه‌یان پآ بدرآ.
مه‌كته‌بى سیاسى مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
2/4/2013