2ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی ڕایگەیاند: کە لە زینداندا لەبارەی مەسەلەی ئازادکردنی پرسیاری لە عەبدوڵا ئۆجەلان کردووە و سەرۆکی پەکەکەش لای خۆیەوە ڕایگەیاندووە : ئەگەر بەم بارودۆخە و لەم قۆناغی ئێستادا حکوومەت پێی ڕابگەیێنێت کە ئازادە و دەتوانێ لە زیندان بڕواتە دەرەوە، ئەوا لە زیندان دەمێنێتەوە. رۆژنامەی حورییەت بڵاویکردەوە: کە ئۆجەلان بە دەمیرتاشی راگەیاندووە: کە سەرەڕای خراپی بارودۆخی ئیستا کە ناتوانێ بە ئاسانی کار بکات و ئەرکەکانی بەجێبێنێ، بەڵام نایەوێت پرسی ئازاد کردنی ببێتە باسی سەرەکی قۆناغەکە. ئۆجەلان ڕاشیگەیاندووە: کە ئەوەی ئیستا بەلایەوە گرینگە بارودۆخ و کەشی کارکردنیەتی و ئامانجە سیاسییەکانی لە ئازادبوونی گرینگترە و دەیەوێت لە بارودۆخێکدا لە بەندیخانەکەی ئازاد ببێ کە دیموکراسی و ئازادی لە تورکیادا حاکم بووبێت.