نێچيرڤان بارزانى بڕيارى له هه‌ر پاڕێزگايه‌ك 1000 يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان دروست بكرێت
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين ته‌وه‌ر‌ى تايبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و ئه‌و كه‌رتانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنانيان تيادا ده‌كرێت؛ وه‌ك كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ و پيشه‌سازى و گه‌شتوگوزار و نيشته‌جێبوون؛ تاتوێ كران و چه‌ندين بڕيار له‌باره‌يانه‌وه دران.
بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى نيشته‌جێبوون كه مۆڵه‌تيان بۆ ئاماده كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌بوونى چه‌نين كێشه و گرفتى جياجيا؛ تا ئێستا پێدانى مۆڵه‌ته‌كانيان ڕاگيراوه و پرۆژه‌كان نه‌كه‌وتوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان بڕيارى دا ليژنه‌يه‌ك له لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕاپۆرتێك ئاماده بكه‌ن و تيايدا ڕێژه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى پێداويستيى پارێزگاكان به پڕۆژه و يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون ده‌ستينشان بكه‌ن، ئينجا له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامى ئه‌و ڕاپۆرته و دواى ئه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌كه ده‌د‌اته ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان، به پێى پێداويستيى ڕاسته‌قينه‌ى پارێزگاكان و شار و شارۆچكه‌كان، له كاتى گونجاو‌دا بڕيارى پێويستى له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌ر له‌باره‌ى پرۆژه‌كانى نيشته‌جێبوونه‌وه، نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه سياسه‌ت و ئامانجى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وه‌به‌رهێنان له پڕۆژه‌كانى نيشته‌جێبووندا؛ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاره و ده‌بێ ئه‌نجامدانى هه‌ر پڕۆژه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون ئه‌وپه‌ڕى سوود به خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت بگه‌يه‌نێت و ڕێژه‌ى كێشه‌ى كه‌ميى يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون له هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات. بۆيه‌شه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به جددى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كار ده‌كات و لێى ده‌كۆڵێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پڕۆژه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون، خزمه‌تى ئه‌و سياسه‌ته بكات و بگاته ئه‌و ئامانجه.
سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌يش كه پێشتر له بوارى نيشته‌جێبووندا ئه‌نجام دراون، نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا ئه‌و پرۆژانه ڕۆژانێك ئه‌نجام دران و وه‌به‌رهێنه‌ران له سه‌رده‌مێكدا ده‌ستيان به‌و پرۆژانه كرد كه هه‌رێمى كوردستان پێويستى پێ بوو، بۆيه‌شه مايه‌ى ده‌ستخۆشى و سوپاسن، به‌ڵام ئێستا له سه‌رده‌مى تازه‌دا هه‌رێمى كوردستان پێويستيى تازه‌ى هه‌يه و ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى پابه‌ندى به ڕێنمايى و ستاندارته‌كانه‌وه بكرێت و نه‌بوونى كواليتى و پشتگوێخستن و كارى خراپ و ئاستى نزم؛ به هيچ شێوه‌يه‌ك قبوول ناكرێت و ڕێگه‌ى پێ نادرێت.
هه‌ر بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت، نێچيرڤان بارزانى بڕيارى دا نموونه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووى پرۆژه‌ى نيشته‌جێبوون له هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك به بڕى يه‌ك هه‌زار شوققه له هه‌ر يه‌كێك له پاێزگاكان ئه‌نجام بدرێت كه بێ پێشه‌كى و به باش‌ترين كواليتى و كه‌مترين تێچوو؛ له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارييه‌كانى ناو پڕۆژه و ده‌ره‌وه‌ى پرۆژه‌ش ئه‌نجام بدرێت و به قه‌رزى درێژخايه‌ن بدرێته خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت.
له لايه‌كى ديكه‌وه وه‌ك ئاسانكارييه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و بۆ زووتر ئه‌نجامدان و به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆژه‌كان، بڕيار درا ئه‌نجامدانى خزمه‌تگوزارييه‌كانى ناو پڕۆژه‌كانيش له لايه‌ن پارێزگاره‌وه بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ر خۆى؛ ئه‌گه‌ر خۆى ويستى جێبه‌جێى بكات. هه‌ر له‌پێناو زووتر ته‌واوبوونى پڕۆژه‌كان، بڕيار درا هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك دواى ئه‌وه‌ى له سه‌دا په‌نجاى پڕۆژه‌كه‌ى ته‌واو كرد، ده‌توانێ له سه‌دا په‌نجاكه‌ى ديكه بداته هاوبه‌شێك و پێكه‌وه ببنه خاوه‌ن پڕۆژه‌كه، نه‌ك پێى بفرۆشێته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا حكوومه‌ت جێبه‌جێكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كانى پڕۆژه‌ى شارى پيشه‌سازيى سلێمانى بگرێته ئه‌ستۆى خۆى، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ى له‌و شاره پيشه‌سازييه‌دا كار ده‌كه‌ن، كرێكارى ناوخۆيى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بن. ده‌باره‌ى كێشه‌كانى پرۆژه گه‌شتيارييه‌كانى ناوچه‌ى دوكان و چياى سه‌فين – يش، بڕيار درا ليژنه‌يه‌ك پێك بهێنرێت و به زووترين كات كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكرێت تا بكه‌ونه وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
