بەلاغی كۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی هێزە كوردستانییەكان لە حكوومەتی فیدرالی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدرالی

بەلاغی كۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی هێزە كوردستانییەكان لە حكوومەتی فیدرالی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدرالی
1ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ، دووشەممە، بەڕێز مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سەلاحەدین، لەگەڵ نوێنەرانی هێزە كوردستانییەكان لە حكوومەتی فیدرالی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدرالی كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا، لەبارەی چەندین پرسی پەیوەست بەگۆڕەپانی سیاسی عێراقەوە گفتوگۆ كرا.

دوای گفتوگۆی پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ڕەوشەكە، كۆبوونەوەكە بڕیاری دا، نامەیەك ئاراستەی هاوپەیمانی نیشتیمانی بكات، تێیدا جەخت لە بۆچوونەكانی پێشوویان بكرێتەوە، لە بەتەنگەوەهاتنی پاراستنی دەستوور و چەسپاندنی بەهاكانی هاوبەشێتی و هاوسەنگی و سازانی نیشتیمانی، خۆ ئەگەر هەنگاوی پێویست و پراكتیكی نەنرا، سەركردایەتی كوردستان، پەنا بۆ بژاردەگەلی گونجاو دەبات.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

١/٤/٢٠١٣
Top