سه‌فين دزه‌يى نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشت
له‌باره‌ى ته‌ندروستيى به‌ڕێزيانه‌وه، پزيشكانى سه‌رپه‌رشتيارى كه‌يسه‌كه‌ى؛ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيان دايه ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندنى توركيا و ڕايانگه‌ياند: دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ كرا، ڕه‌وشى به‌ڕێز دزه‌يى ته‌واو باش بووه و به‌رده‌وا‌ميش به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، بۆيه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشت و ڕۆژانى داهاتووش ده‌توانێ به شێوه‌يه‌كى ئاسايى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى و ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ بكات.
نووسينگه‌ى وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
31ى ئازارى 2013
