پاككردنه‌وه‌ی چوار كێڵگه‌ی مین له‌ دهۆك به‌ كۆمپانیای ڤاڵمارا درا

پاككردنه‌وه‌ی چوار كێڵگه‌ی مین له‌ دهۆك به‌ كۆمپانیای ڤاڵمارا درا
30ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- له‌رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی عه‌لی حمه‌د به‌گ جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین گرێبه‌ستێك له‌نێوان ده‌زگای گشتی كاروباری مین له‌ كوردستان و كۆمپانیای ڤاڵمارا كه‌ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته‌ له‌ بواری مینپاكی ئیمزا كرا.

ئاكۆ عه‌زیز به‌رِێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌ ده‌زگای گشتی كاروباری مین رایگه‌یاند: به‌ پێی گرێبه‌سته‌كه‌ ئه‌ركی پاك كردنه‌وه‌ی چوار كێڵگه‌ مین له‌ ناحیه‌ی زاوێته‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك به‌ كۆمپانیای ڤالمارا سپێر درا، تێكرِای رووبه‌ری كێڵگه‌ مینه‌كانیش 300,301 مه‌تری چوار گۆشه‌یه‌ و ماوه‌ی پاك كردنه‌وه‌كه‌ 540 رۆژه‌.، هه‌روه‌ها برِی گرێبه‌سته‌كه‌ش ملیارێك و زیاتر له‌ 520 ملیۆن دیناره‌. مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌ ئه‌وه‌یه‌ دوای پاك كردنه‌وه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ پرۆژه‌ی گه‌شتوگوزار و نیشته‌جێ بوون به‌كار بهێنرێت و ببێته‌ به‌شێك له‌ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان.
Top