خولى بریتش كاونسل بۆبهرێوهبهرو یاریده‌ده‌رانى قوتابخانه‌كان كۆتایی هات
به‌مه‌به‌ستى زیاتر په‌ره‌دان به‌تواناكانى به‌رێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌كانى بهرِێوهبهری قوتابخانه‌كانى ناو شارى هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى مه‌شق و راهێنانى سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر خولێكى به‌ریتانى \"بریتش كاونسل\"" بۆ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانى ناو شارى هه‌ولێر كرده‌وه كه 113 به‌رێوه‌به‌ر له قوتابخانه‌كان به‌شداربوونه.
ئامانجیش له ئه‌نجامدانى ئه‌م خوله گرنگیدانى زیاترى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ییه به چینى مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ى رۆلێكى كاریگه‌ر ببینن له له قوتابخانه‌كان و رۆڵیان دیار بێت وه‌كو بهرِێوهبهر له بهرِێوهبردنى ئه‌ركه‌كانیان، هه‌ر له‌و چوار چیوه‌یه‌دا به‌كر كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر له نزیكه‌وه سه‌ردانى به‌شداربووانى خوله‌كه‌ى كرد‌و له نزیكه‌وه و له كێشه‌و گرفته‌كانى كۆڵیه‌وه برِیارى ئه‌وه‌شیدا كردنه‌وه‌ى ئه‌م خولانه له داهاتوو به‌رده‌وام بێت."
