سەرۆكی كوردستان وەڵامی نامەیەكی ئاراس شێخ جەنگی دەداتەوە

سەرۆكی كوردستان وەڵامی نامەیەكی ئاراس شێخ جەنگی دەداتەوە
28ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- لە نامەیەكدا كە بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی كوردستانی ناردووە، ئاراس شێخ جەنگی، برازای سەرۆك كۆماری عێراق داوا دەكات كە سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەری كێشەكان بچێتە بەغدا، ئەمەی خوارەوە دەقی وەڵامەكەی سەرۆكی كوردستانە:

برای بەڕێزم كاك ئاراس شێخ جەنگی

سڵاو و ڕێز..

نامەكەتانم بینی زۆر سپاس بۆ پەرۆشی و دڵسۆزیتان بۆ وڵات و پڕۆسەی سیاسی. من هیچ مانعێكم نییە بچمە هەر شوێنێكی دونیا ئەگەر دەستكەوتی بۆ گەلی كوردستان تێدا بێت. ئەگەر بزانم چوونم بۆ بەغدا ئەنجامی دەبێت ئەوا بە بێی دوودڵی دەڕۆم. بەڵام هەمووتان دەزانن چەندجار چووم چەندین جار بەڵێنیاندا و ڕێككەوتین لەسەر زۆر شت كە لە بەرژەوەندیی كوردستان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو بەڵام ئیحترامی ئیمزای خۆیان نەگرت و پشتیان لە بەڵێنەكان كرد و، چ زەمانەتێك هەیە من بچمە بەغدا كێشەكان چارەسەر دەكرێن.

جارێكی دی زۆر سوپاستان دەكەم بۆ نامە و تێبینی و پێشنیارەكانتان.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
Top